خێڵی كه‌ڵهۆڕ گه‌وره‌ترین خێڵی كورد
24:20:51
شاهۆ كرماشانی:
له‌گۆشه‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌و له‌نێو دڵی زنجیره چیاكانی زاگرۆس واته باشوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان گه‌وره‌ترین خێڵی كورد ده‌ژین كه پێیان ده‌وترێت كه‌ڵهۆر كه زۆرجار دژی داگیركه‌ران شۆڕش‌و سه‌رهه‌ڵدانیان كردوه كه نیشانه‌ی زیندوێتی‌و كۆڵنه‌دانیه‌تی‌و هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكان‌و سوور بوون له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو پێویست باس نه‌كراوه دوژمنانیش ئه‌وه‌ی ویستویانه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانجی وڵاتی خۆیان بووه باسی لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شتێك له‌م ناوچه‌یه روویدابێت نه‌یانویستوه له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژوو بینوسن.
خێڵی كه‌ڵهۆریه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین خێڵه‌كانی كورده‌و له‌باكووره‌وه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی گۆران، گۆرانی بان زه‌رده‌و له‌باشوور له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیلام‌و له‌رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كوردستانی باشور (مه‌نده‌لی‌و خانه‌قین) له‌رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی زه‌نگنه‌و سه‌نجاوی مایه‌شت كه ده‌كه‌وێته باشوری شاری كرماشان هاوسنوره.
هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی گێڵانی غه‌رب‌و ئیسلام ئاوا (ئارین ئاوا)، نه‌فت شار، سۆمار، ئه‌یوان، مایه‌شت‌و به‌شێك له‌قه‌سرشیرین‌و سه‌رپێڵ زه‌هاو نیشته‌جێن.
له مه‌ڕ وشه‌ی كه‌ڵهۆر چه‌ند تێبینی و بووچون هه‌یه كه هه‌ندێك كه‌ڵر‌و كه‌ڵهۆر، كلهور نێوی ده‌به‌ن ئه‌وه‌ی دیاره كه‌ڵهۆر له‌دووبه‌ش واته كه‌ڵ‌و هۆر پێكهاتوه كه كه‌ڵ مانای كه‌ڵی كێوی (بزنی كێوی)و هۆریش مانای خۆر به‌خۆی ده‌گرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می زه‌رده‌شت كه كه‌ڵهۆر له‌گه‌ڵ ئه‌هورا هاتووه‌و واته گه‌وره ئه‌هوار یان خودای گه‌وره‌كان له‌سه‌رچاوه كۆنه‌كانیش له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هۆزه باس له‌بوێری‌و خێرایی‌و شه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه خه‌ریكی ئاژه‌ڵداری‌و كشت‌و كاڵن‌و هه‌ندێكیانیش روویان له‌شار‌و شارۆچكه‌كان كردووه‌و ژیانی سه‌رده‌میانه‌یان هه‌ڵبژاردوه.
له‌م شوێنه به‌گه‌وره‌و سه‌رخێل "ئیڵخان" ده‌وترێت كه رێز‌و حورمه‌تی تایبه‌تی هه‌یه. دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی ساسانی‌و هێرشی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ركوردستان ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ناو ململانێی شه‌ڕ و وێرانی زۆر و به‌شێكیان وه‌كو ئایین یاری كه ئایینی ره‌سه‌نی كوردییه‌و ئێستایش وه‌كو یارسان ماونه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌چنه سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه (ده‌وڵه‌تی شیعه دامه‌زرا) هه‌ر له‌ده‌شتی خانه‌قین ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بوه.
ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بدیسی له‌سه‌ر حۆكمی كه‌ڵهۆر ده‌ڵێت كه به‌فه‌رمانره‌وای گه‌وریان هه‌بوو 1. قه‌ڵای پاڵنگان 2. ده‌رتنگ (زه‌هاو). 3. مایه‌شت (رۆژئاوای كرماشان).
له‌سه‌رده‌می نادرشا سیاسه‌تی هه‌ناردنی حوكمڕانی قزلباشه‌كان‌و ناردنیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستی پێكرد به‌ڵام بوو به‌هۆی ناره‌زایی خه‌ڵك. نادرشا له‌ترسی به‌هێزی‌و ده‌سه‌ڵاتداری كه‌لهۆره‌كان، ئیلخانی كه‌لهۆر "نه‌جه‌ف قولی خانی كه‌لهۆر" كوێر ده‌كات پاشان به‌هاتنی عه‌لی خانی كه‌لهور سه‌ركرده‌ی خێڵی كه‌لهور ئه‌و هاورده‌كانی (خۆراسانی) له‌شاری كرماشان ده‌رده‌كات.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كه‌ریم خان كه به‌سه‌رده‌می زێڕین له‌ئێران ناوده‌برێت‌و خۆی به‌ره‌گه‌ز كورد بووه‌و بارودۆخی كه‌لهور ده‌چێته قۆناخێكی هه‌ستیار‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌ره‌ده‌ستێنێت كه‌ریم خان‌یش بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دوای گه‌رانه‌وه له‌تاران‌و ئێران‌و... هتد ده‌گاته ئیسلام ئاوا (ئاریو ئاوا) له‌گه‌ڵ خێڵی كه‌لهور پێوه‌ندی هاوسه‌رێته‌ی له‌گه‌ڵ كچ یان برازای "عه‌لی خانی كه‌لهور" به‌نێوی قه‌ده‌م خێر دروست ده‌كات ئیدی پێوه‌ندی ئه‌م دوو خێڵه گه‌وره‌ی كورد واته زه‌ند‌و كه‌ڵهۆر پته‌وتر ده‌بێت هه‌ر له‌و كاته‌وه كۆمه‌ڵێك له‌كه‌ڵهۆره‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ده‌م خێر كه دواتر نازناوی "شاه په‌سه‌ند"ی پێ ده‌به‌خشرێت ده‌چن بۆ شاری شیراز پایته‌ختی ئه‌و كاته‌ی ئێران و له‌وی نیشته‌جێ ده‌بن‌و هه‌ر ئێستایش وه‌كو خێڵی كه‌ڵهۆر ماونه‌ته‌وه. دوای ده‌وڵه‌تی زه‌ند ده‌سه‌ڵات ده‌گاته لای قاجارییه‌كان‌و هاوكاته له‌گه‌ڵ مه‌شرووته‌ی ئێرانی‌و له‌م سه‌رده‌مه كه‌ڵهور به‌هۆی سه‌ركردایه‌تی كه‌ڵه پیاوێكی كورد واته "داوود خانی كه‌ڵهۆر" خاوه‌نی یه‌كرێزی‌و یه‌كده‌نگی بووه. داود خان كه پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌ر‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له‌مه‌شروته‌ی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به‌هه‌رێمی كه‌سی سه‌ربه‌خۆ كه‌ڵك وه‌رده‌گری هه‌ر به‌م هۆیه‌وه هه‌موو خێڵه‌كانی كورد هه‌ورامی، جاف، موكریان، سه‌نجاوی، له‌ك، لۆر كۆده‌كات وه‌كو سوپای كورد هه‌تا شاری ساوه نزیك تاران به‌ره‌وپێش ده‌چێت. به‌ڵام وه‌كو زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد به‌هۆی بێ پشتیوانی‌و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، نه‌یانتوانیی بگه‌ن به‌ئامانج‌و ئاواته‌كه‌یان. له‌ناچار هێز‌و سوپای كورد به‌سه‌رۆكایه‌تیی داووخانی كه‌ڵهور دوای شه‌ڕێكی گه‌وره له‌شاروچكه‌ی نوبران‌و كوژرانی كوڕه‌كه‌ی "عه‌لی ئه‌كبه‌ر خانی كه‌لهور" پاشه‌كێشی ده‌به‌ن دوای نه‌مانی داودخانی خێڵی كه‌لهور له‌و یه‌ك ده‌نگی‌و به‌هێزه به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
ئێرانی ئه‌و كاتیش كه تازه دیكتاتۆری به‌ناو مۆدێرن دێته سه‌ركار‌و ده‌ست به‌سه‌ر كۆتی خێڵه‌و عه‌شایری به‌تایبه‌ت كورد ده‌كات خێڵی كه‌ڵهور دوای مردنی "داود خان كه‌ڵهور" ده‌گاته ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی "سوله‌یمان خانی كه‌لهور" ئه‌ویش بۆ تۆڵه سه‌ندنی‌و ده‌ربازكردنی كه‌لهور له‌و قه‌یرانه ئاگاداری سه‌فه‌ری ره‌زاخان ده‌بێت كه سه‌ردانی باره‌گای كه‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌ف ده‌كات ویستویه كاتی گه‌رانه‌وه له‌رێگای خانه‌قین ــ كرماشان ره‌زاخان بكوژرێت به‌ڵام ئامۆزای خۆی كه ئاگادار ده‌بێت ره‌زاخان له‌م پیلانه ئاگادار ده‌كات‌و ئه‌ویش رێگای خۆی ده‌گۆڕێ و ئه‌م پیلانه پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. ره‌زاخانیش ئه‌م له‌سه‌روكایه‌تی كه‌ڵهۆر لاده‌بات‌و ئه‌م ئامۆزایه (عه‌لی ئاغا ئه‌عزه‌می) ده‌كات سه‌روك خێڵ كه‌ڵهۆر داوود خان كه‌سایه‌تی لێهاتووی كورد بووه كه له وتارێكی دیكه دا له‌سه‌ر ژیانی سیاسی‌و ژیاننامه‌ی ده‌دوێین.
له‌كۆتایی دا كوردی كه‌لهور هه‌م وه‌كو حه‌شیمه‌ت هه‌م وه‌كو جێگای ژیئۆپۆلێتیكی‌و هتد جێگای گرنگی كوردستانه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هیچ كاتێك رێگه‌یان نه‌داوه بێگانه له‌خاك‌و زێری خۆیان ده‌ریانكه‌ن. هه‌نووكه ئه‌م خێله گه‌وره‌یه خه‌ریكی خۆڕێكخستن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كورده داگیركه‌رانیش به‌رده‌وام به‌شێوازی جوراوجۆر خه‌ریكی پیلانگێڕی دژی ئه‌م خه‌ڵكه‌دان‌و دابڕانیان له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردی به‌هۆی فاكته‌ر ئایینه‌وه.
دۆژمنانیش زۆر له‌ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان كه ئه‌م به‌شه له‌كورد تێكه‌ڵ به‌بزوتنه‌وه‌ی كوردی نه‌بێت، چون له‌یه‌كگرتنی كورد ده‌ترسن‌و له‌هێزی كه‌ڵهۆریش به‌باشی شاره‌زان.
سه‌رچاوه‌كان:
1. جوگرافی‌و مێژووی سیاسی كرماشان ــ حه‌مه عه‌لی سوڵتانی
2. شه‌ره‌فنامه شه‌ره‌فخانی
3. خێڵی كه‌ڵهۆڕ عه‌لی ره‌زا گوده‌رزی
